١٨ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٢٣
بەڕێوەچوونی دووهەمین دانیشتنی وتوویژی ئاسایشتی ناوچەیی؛سبەی لەتاران

دووهەمین دانیشتنی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئاسایشتی نیشتمانی و کاربەدەستانی باڵای ئاسایشتی وڵاتانی ئێران،ڕووسیا، چین، هێند، ئەفغانستان، تاجیکستان و ئۆزبەکستان سبەی( چوارشەممە) لە تاران دا بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم دانیشتنە یەک رۆژەیە کەلەسەر دەستپێشخەری و میوانداریی دەبیرخانەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە دەچێت، جەختدەکەنەوە سەر پرسی ئەفغانستان و خەباتی هەمەلایانە دژی تەشکی جۆر بەجۆری ترۆریسم لەم وڵاتە دایە.

لە پەراوێزی ئەم دانیشتنە دیدار و وتووێژی دوولایانەی دەبیران و ڕاوێژکارانی ئاسایشتی نیشتمانی ئامادەی دانیشتنەکە،بەڕێوە دەچێت.

یەکەمین دانیشتنی  ئاسایشتی ناوچەیی ئۆکتۆبری ساڵی  ڕابردوو (٢٠١٨) و بەبەشداری وڵاتانی ئێران، ڕووسیا،چین، هێند و ئەفغانستان بە سەردێری  زۆرتر بوونەوەی هەماهەنگی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە بەرامبەر ترۆریسمی تەکفیری لە تاران دا بەڕێوە دەچێت.

 لە دانیشتنی ئەمساڵ، وڵاتانی تاجیکستان و ئۆزبەکستان کە دراوسێ ئەفغانستانن،بەشداری دەکەن.

...........
340